فلێک: یاریی ڤیاریاڵ سەخت دەبێت و نیوکاسڵیش تیپێکی بەهێز و نایابن

PM:08:38:27/02/2026

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک رایگەیاند یاریی ڤیاریاڵ سەخت دەبێت و نیوکاسڵیش تیپێکی بەهێز و نایابن و پێویستە رێزیان لێ بگرن.

هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە لەسەر رووبەرووبوونەوەی ڤیاریاڵ و تیروپشکی چامپیۆنز لیگ رایگەیاند: یاریی پێشوویان بەرامبەر ڤیاریاڵ بە بەخت بردوویانەتەوە، چونکە ڤیاریاڵ هەلی زۆریان هەبوو، بۆیە یارییەکە سەخت دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، دی یۆنگ تووشی پێکان بووە و بەردەست نییە، کوالێتی ئەو دووبارە نابێتەوە، بەڵام ئەمە دەرفەتە بۆ یاریزانەکانی دیکە، پێکانیش بیانوو نییە بۆ ئەنجامی خراپ.

سەبارەت بە تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە بەرشەلۆنەی خستە بەرامبەر یانەی نیوکاسڵ یونایتد، فلیک وتی: هەموو یارییەکان گرنگن، نیوکاسڵ تیپێکی نایابە و پێویستە ڕێزیان لێ بگیرێت.

هەموو تیپەکان دەیانەوێت بگەنە یاری کۆتایی و ڕێگاکە ئاسان نییە، بەڵام ئێمە تەنها سەرنجمان لەسەر یاری داهاتووە و نامانەوێت پێشوەختە باس لە قۆناغەکانی دواتر بکەن.