سبەینێ چەند یارییەک ئەنجامدەدرێن

PM:05:11:27/02/2026

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە میواندرای ڤیاڕیاڵ دەکات و لە خولی ئەڵمانیا کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێت.

یارییەکانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان هەیە و سبەینێ لە کاتژمێر شەش و 15 خولەکدا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ میوانداری ڤیاڕیاڵ دەکات.

بەرشەلۆنە کە بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیدایە دەیەوێت بە بردنەوەی ئەو یارییە پارێزگاری لە پێگەکەی بکات و پێشەنگی بۆ ریاڵ مەدرید لەدەستنەدات.

لە کاتژمێر 11شدا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتە میوانی ریاڵ ئۆڤیدۆ و ئامانجی ئەوەیە بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی ئەو یارییە بچێتە پلەی سێیەمی ریزبەندی و لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوام بێت.

هەر سبەینێ بەڵام لە خولی ئەڵمانیا و لە یاریی کلاسیکۆدا، یانەی بایرن میونشنی پێشەنگی ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.

لە خولی ئیتاڵیاش، هەردوو یانەی ناپۆلی و ئینتەر میلان رووبەڕووی هیلاس ڤیرۆنا و جەنەوا دەبنەوە، لە خولی فەرەنساش پاریس سان جێرمانی پێشەنگ بەرامبەر لوهاڤەر یارییدەکات.
خ . ک