PM:10:55:28/02/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا مان
سیتی بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەسەر لیدز بەدەستهێنا.
لە یارییەکی هەفتەی 28ی
خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی رووبەرووی لیدز یونایتد بووەوە.
تایمی یەکەم، هەردوولا
بە بەهێزی دەستیان پێکرد، بەڵام چانس یاوەری سیتیزن بوو کاتێک لە کۆتا ساتەکان
گۆڵی یەکەمیان لە رێگەی ئەنتوان سیمینیۆ تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، سیتی
چەندین هەلی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی لیدز و لیدزیش بە هەمان شێوە، بەڵام لەو
تایمەدا هیچ گۆڵێکی دیکە تۆمار نەکرا.
سەرەنجام یارییەکە بە
تاکە گۆڵەکەی سێمێنیۆ لە سودی مان سیتی کۆتاییهات، بەم بردنەوەیە تیپەکەی
گواردیۆلا بە کۆکردنەوەی 59 خاڵ لە پلەی دووەم دەبیندرێت و لیدز پلەی 15ی گرتووە.