PM:07:21:27/02/2026
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیپ جەختیکردەوە لە
رکابەرییەکی توندن لەگەڵ ئارسناڵ و یارییکردنیش بەرامبەر ریاڵ مەدرید
تاقیکردنەوەیەکی گەورە دەبێت.
پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی پێش ئەوەی بەرامبەر لیدز یونیاتد
یاریی بکەن وتی: هەست
دەکەم یارییەکی زۆر دژوار چاوەڕێمان دەکا، لیدز لە یاریگای خۆیدا و لەژێر
ڕووناکییەکاندا تیپێکی جیاوازە.
یاریکردن لە کەشێکی وا پڕ لە ڕکابەریدا ئاسان نییە، بەڵام پێویستە
ئاستمان باشتر و باشتر بێت بۆ بردنەوەی یارییەکە و بۆ تێپەڕاندنی یارییەکان لەم قۆناغە چارەنوسسازانە.
گواردیۆلا باسی لەوە کرد کە ململانێی بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ
لەگەڵ ئارسناڵ زۆر توندە، هەست دەکات هەموو یارییەکان نابەنەوە، چونکە
یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا فشارێکی زۆر دروست دەکەن.
پیپ وتیشی: ڕووبەڕووبوونەوەی
ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی داهاتووی
چامپیۆنز لیگ هەمیشە گەورەترین تاقیکردنەوەیە لە ئەوروپا، ئەوان پاشای ئەم پاڵەوانێتییەن و
خاوەنی ئەزموونێکی بێ وێنەن، ئەگەر
بتەوێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنیت، دەبێت باشترینەکان ببەزێنیت، و ڕیاڵ
مەدریدیش هەمیشە ئامادەیە.