لە خولی سعودیە نەسڕ بردنەوەی بەدەستهێنا و گەڕایەوە پێشەنگ

PM:11:53:28/02/2026

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە نەسڕ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا و گەڕایەوە پێشەنگ.

لە یارییەکەی هەفتەی 24ی خولی سعودیە، یانەی نەسڕ بە هیوای وەرگرتنەوەی پێشەنگ بووە میوانی فەیحا.

تایمی یەکەم، نەسڕ بە بەهیزی دەستیپێکرد و لە خولەکی 19 لێدانی سزایان بۆ هەژمارکرا، بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ لێدانەکەی لەدەستدا و تۆپەکە بەر ستون کەوت و چووە دەرەوەی یاریگا.

لە بەرامبەردا لە کۆتا ساتەکانی ئەو تایمە عەبدوڵا عەمری یاریزانی نەسڕ بە هەڵە لە سودی فەیحا گۆڵی لە خۆیان تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، نەسڕ چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا و دوای چەند هەوڵێک لە خولەکی 72 مانێ گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، لە خولەکی 82ی یارییەکەش بە هەڵەی یاریزانی بەرامبەر نەسڕ گۆڵی دووەمیشیان نووسیەوە و لە خولەکی 85یش عەبدوڵا حەمدان گۆڵی سێیەم و دڵنیایی هێنایە بەرهەم.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک کۆتاییهات، بەم ئەنجامە نەسڕ بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگ و فەیحا لە پلەی 12 دەبیندرێت.