PM:11:51:28/02/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سپالێتی رایگەیاند دەبێت
ئەنجامی یاریی رابردوو لەبیربکەن و هەوڵی بردنەوە بدەن بەرامبەر رۆما.
پێش رووبەرووبوونەوەی
رۆما، لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری یۆڤانتۆس ئاماژەی بەوەکرد، رۆما
هەڕەشەیەکی جیدییە و ڕکابەرییەکی گەورەیە بۆیان، دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
پێویستە شکستەکەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەبیر بکەن و سەرنجیان بخەنە سەر
یارییەکانی خولەکە و نایانەوێت خاڵی دیکە لەدەست بدەن.
باسی لەوەشکرد، ئەگەر چی
لە دەرەوەی یاریگای خۆیانن، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەن تاکو ئەنجامی یاریی
رابردوویان پێوە دیار نەبێت و دڵی هاندەرانیان بە بردنەوە خۆش بکەن.
دەشڵێت: یوڤی خاوەنی
کەسایەتییەکی بەهێزە، هەموو یاریزانەکانیش بە پەرۆشن بۆ یارییەکە و هەمووان
نیگەرانن لەوەی کە روویداوە، بۆیە دەبێت تەرکیزمان بپارێزین و ئاستی بەرز
پێشکەشبکەین.