خولی ئەڵمانیا بایرن کلاسیکۆی لە دۆرتمۆند بردەوە

PM:11:09:28/02/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایرن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کلاسیکۆی لە دۆرتمۆند بردەوە.

لە کلاسیکۆی خولی ئەڵمانیا و لە یارییەکی هەفتەی 24ی خولەکەدا، یاریگای سیگنال ئیدونا پارک، بروسیا دۆرتمۆندی خاوەن ماڵ و بایرن میونشنی خانە خوێی کۆکردەوە.

تایمی یەکەم، دۆرتمۆند بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی 26 شلۆتەربێک گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.

لە تایمی دووەم، بایرن هاتەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی 54 و 70 دوو گۆڵیان لە رێگەی هاری کەین تۆمارکرد کە دووەمیان بە لێدانی سزا بوو.

دۆرتمۆند لە هەوڵەکانی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە لە خولەکی 83 سەریگرت و دانیال سڤێنسن گۆڵی یەکسانبوونی هێنایە بەرهەم، بەڵام بایرن وەک ئەوەی لە یارگای خۆیبێت لە خولەکی 87 گۆڵی بردنەوە لە رێگەی کیمیچ نووسیەوە.

سەرەنجام یانە باڤارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکە لە سودی خۆی تەواو کرد، بەم بردنەوەیە بایرن بە 63 خال بێ رکابەر پێشەنگە و دۆرتمۆند بە 52 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە.