ئارتێتا و روسونیۆر چییان وت لەسەر یاریی نیوانیان

PM:11:51:28/02/2026

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا رایگەیاند دەیانەوێت لە لوتکەی ریزبەندی بمێننەوە و روسونیۆریش جەختیکردەوە کە بۆ بردنەوە دەچنە یاریگای ئیماڕات.

پێش دێربی لەندەن لە نێوان ئارسناڵ و چێڵسی، راهێنەری هەردوولا لێدوانی خۆیان دا.

لە سەرەتادا میکێل ئارتێتای راهێنەری گەنەرز وتی: لیام کارێکی نایابی کردووە لەوەتەی هاتووەتە چێڵسی،شێوازێکی یاریی هەیە کە زۆر ڕێکخراوە و ڕێزێکی زۆرم بۆی هەیە.

میکێل ئارتێتا وتیشی: ئێمە لە لوتکەین و دەمانەوێت لەوێ بمێنینەوە، ئەم دێربییە تاقیکردنەوەیەکی گەورەیە و پێویستە بەوپەڕی تەرکیزەوە یاری بکەین تا بتوانین سێ خاڵ بەدەستبهێنین.

هەروەها ئارتێتا ستایشی ڤیکتۆر گیۆکێرێسی کرد کە ئێستا گۆڵکاری سەرەکی ئارسناڵە و هیوای خواست بەردەوام بێت لەسەر ئاستە بەرزەکەی.

لە بەرامبەردا لیام روسونیۆری راهێنەری بلوز وتی: ئارسناڵ لە ئێستادا باشترین تیپی خولەکەن و ئاستێکی زۆر جێگیر پێشکەش دەکەن، بەڵام ئێمە ناچینە ئەوێ تەنها بۆ بەرگری، دەمانەوێت بیسەلمێنین کە دەتوانین ڕکابەری بکەین.

دەشڵێت: من لە چێڵسیم بۆ ئەوەی پڕۆژەیەکی درێژخایەن بونیاد بنێم، دەمەوێت من ئەو کەسە بم کە چێڵسی دەگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان و سەقامگیری بۆ یانەکە دەگەڕێنێتەوە.

هەروەها ڕایگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی لە دوو یاری ڕابردوودا خاڵیان لەدەستداوە، بەڵام یاریزانەکانی زۆر پەرۆشن بۆ بردنەوە لە دێربی.