مان یونایتد ژەمێکی رۆژوو شکاندنی لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد ئەنجامدا

AM:11:01:28/02/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد هاوشێوەی ساڵی رابردوو ژەمێکی رۆژوو شکاندنی لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد ئەنجامدا.

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە پێگەی فەرمی خۆیان گرتە ڤیدۆیەکی بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە ژەمێکی رۆژوو شکاندنی یاریزانە مسوڵمانەکانی لەگەڵ چەندین هاندەر.

ئەمە دووەمین ساڵی بەدوای یەکە کە یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگاکەی خۆیدا ئەو کارە گەورەیە ئەنجامدەدات بۆ یاریزان و هاندەرە مسوڵمانەکانی هاوشێوەی چەندین یانەی تری پریمەر لیگ.

لە ڤیدیۆکەدا چەند یاریزانێکی ناسراوی یانە ئینگلیزیەکە دەرکەوتوون کە گرنگترینیان نوسێر مەزراوی و برایان مبێمۆ و ئاماد دیالۆ و بێندەرن کە سەرجەمیان مسوڵمانن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەو یانەیە ساڵی رابردووش رایگەیاند کە ژوورێکی تایبەتیان بۆ نوێژ کردن لە یاریگاکەیاندا بۆ مسوڵمانەکان دروستکردووە، لەم ساڵیشدا شوێنی نوێژکردن و رۆژوو شکاندنەکە لە ژوورێکی تایبەتی یاریگاکەدا ئەنجامدراوە.


خ . ک