AM:01:00:28/02/2026
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە هیلال و ئیتیحاد بردنەوەیان بەسەر شەباب و خەلیج بەدەستهێنا.
لە یارییەکی هەفتەی 24ی خولی سعودیە یانەی هیلال لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی شەباب.
تایمی یەکەم، دوای 13 خولەک شەباب بە گۆڵی براونهیل پێشکەوت، بەڵام وەڵامی هیلال دوو گۆڵی محەمەد کانۆ و گۆڵێکی بلەیهی بوو کە بە هەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی 19 و 31 بوون.
لە خولەکی 44 شەباب ئەنجامەکەی لە رێگەی گۆڵێکی حەمدەڵا یەکسانکردەوە، بەڵام پێش کۆتاییهاتنی ئەو تایمە کۆلیبالی دووبارە یانەی میوانی پێشخستەوە.
لە تایمی دووەم، هیلال کۆنترۆڵی یاریگای کرد و دوو گۆڵی دیکەی لە خولەکەکانی 48 و 52 لە رێگەی سوڵتان و لیۆناردۆ تۆمارکرد.
هەرچەندە شەباب لە خولەکی 75 گۆڵیکی دیکەی لە رێگەی عەلی یاسین تۆمارکرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.
سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە بەرژەوەندی هیلال کۆتاییهات، بەم ئەنجامە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ پلەی سێیەمیان گرتووە.
لە یارییەکی دیکەی هەمان هەفتەش ئیتیحاد لە خەلیجی بردەوە و لە پلەی پێنجەم دەبیندرێت.