PM:11:34:27/02/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید و دوو یانەی
گەورەی ئینگلتەرا کێبڕکێی گواستنەوەی شلۆتێربێک دەکەن بەڵام بایرن و بەرشەلۆنە لە
رکابەرییەکەدا نین.
بە گوێرەی هەواڵەکانی
چەند رۆژی رابردوو، جەنگی رکابەرییکردن لەسەر بەدەستهێنانی نیکۆ
شلۆتێربێکی ئەڵمانی، بەرگریکاری
یانەی بروسیا دۆرتمۆند گەرمە.
بە تایبەتیش لە یانە
گەورەکانی ئەوروپا، ئەوانیش وەک، ریاڵ مەدرید، بایرن میونشن، بەرشەلۆنە و یانەکانی
لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی لە خولی ئینگلتەراوە.
بەڵام لای خۆیەوە رۆژنامەنووس
کریستیان فاڵک، بەشێکی ئەم هەواڵانەی بە ناڕاست ناوبرد و
رەتیکردەوە بایرن میونشن بە هیچ شێوەیەک گرنگی بە شلۆتێربێک بدات.
هەروەها باسی لەوەشکرد، یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی و دوور لە چاوی
میدیاکان هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو بەرگریکارە تەمەن 26 ساڵەکە دەدات، هەروەها
لیڤەرپوول و مان سیتیش چاوڕێی دەرفەتێکی گونجاو دەکەن بۆ گواستنەوەی.
جەختیشیکردووەتەوە، بەرشەلۆنە گرنگی بە شلۆتێربێک نادات
و بەگوێرەی ئەو دۆخەی تێیدان پێناچێت هیچ شتێکیش بگۆڕێت چونکە لە ئێستا توانای
دابینکردنی تێچووی گرێبەستەکەیان نییە.