PM:11:33:27/02/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر یونایتد بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی یانەکە چاوی لە گواستنەوەی مالیک
تیاوە.
بەگوێرەیزانیارییەکانی رۆژنامەنووسکریستیان فاڵک،
هاوینی رابردوو بایرن میونشن گرنگی بە گواستنەوەی مالیک تیاو، بەرگریکاری نیوکاسڵ
دەدا، بەڵام بەگوێرەی هەمان سەرچاوە ئێستا بایرین میونشن لە هێڵی بەرگری یاریزانی
دیکەی ناوێت و چیدیکە گرنگی بە تیاو نادات.
یانەکە بەهۆی هەبوونی جۆناسان تا و دایۆت ئۆپامیکانۆ، تەنیا لە ئەگەری رۆیشتنی کیم مین
جای بیر لە جووڵەکردن بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی دیکە دەکاتەوە،
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا
مانچستەر یونایتد چاوی لەسەر بەرگریکارە ئەڵمانییەکەیە، بۆیە
رەنگە ئێستا ئەمە چیرۆکێکی گواستنەوەی سەرنجڕاکێش بێت، بەهۆی رۆیشتنی هاری ماگوایەر لە هاوینی داهاتوو و
پێکانە زۆرەکانی لیساندرۆ مارتینێز.
تیاوی 24 ساڵ نرخی لە
بازاڕی گواستنەوە 40 ملیۆن یۆرۆریە و لەگەڵ نیوکاسڵ گرێبەستی تاکو 2029 درێژ
دەبێتەوە، ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی تەنیا لە 8 یاریی دابڕاوە.