AM:11:18:27/02/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی بڕیاری
گواستنەوەی ڤینیسیۆسی داوە لە هاوینی 2027دا و هیوادارن گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ
مەدرید نوێ نەکاتەوە.
ڤینیسیۆس جۆنیۆری
ئەستێرەی بەرازیلی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆتاییدێت بەڵام
تا ئەم ساتە نەگەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی بەمەبەستی نوێکردنەوەی.
رۆژنامەی سپۆرتی
ئیسپانی ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەردەوامن لە جاودێری
کردنی ئەستێرە بەرازیلیەکە و ئامانجیان گواستنەوەیەتی.
سپۆرت
رایگەیاندووە، پلانی یانە ئینگلیزیەکە شێوەیەکە کە لە هاوینی 2027 ئەستێرە
بەرازیلیەکە بگوازنەوە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید.
دەشڵێت، هۆکاری ئەو
پلانەی بەرپرسانی مان سیتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەو کاتەدا گرێبەستی گواردیۆلاش
کۆتاییدێت و لە ئێستادا گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە نادەن چونکە گواردیۆلا
وتویەتی کە لەگەڵ پلان و شێوازی یارییکردنیان ناگونجێت.
لە کۆتاییدا باسی
لەوە کردووە، کارگێڕی مانچستەر سیتی بەڵێنیان بە ڤینیسیۆس داوە هەمان ئەو مووچەیەی
بۆ دابین بکەن کە داوای لە ریاڵ مەدرید کردووە ئەویش 30 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە.
خ . ک