AM:11:29:28/02/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆدری تاکە
یاریزانە کە ریاڵ مەدرید دەیەوێت بیگوازێتەوە و ئامانجی یەکەمی پێرێزی سەرۆکە.
رامۆن ئەلڤارێزی
رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، رۆدری ئەستێرەی مانچستەر سیتی ئەو یاریزانەیە
کە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت بیگوازێتەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە
دوپاتیکردووەتەوە هەرچەندە ئەو یاریزانە ئیسپانیە بە دەست پێکانەوە دەناڵێنێت و
لەم وەرزەشدا زۆر دوورکەوتووەتەوە بەڵام سەرسامن بە شێوازی یاریکردن و
سەرکردایەتیەکەی.
ئاماژەی بەوەشداوە،
فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو ئەوەی کە
ئەستێرە ئیسپانیەکە رازیبکات پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات بە هەر شێوەیەک بێت.
دەشڵێت، لە ئێستادا
یانەی ریاڵ مەدرید چاوەڕێی ئەوەن کە رۆدری ئاستی خۆی بەرز بکاتەوە و لە
مۆندیالیشدا ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات لەو کاتەدا بە دڵنیاییەوە ئۆفەرێکی 50
ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی مان سیتی دەکەن بەرامبەر فرۆشتنی پێیان.
نوسیویەتی، رۆدری
تەنها لە یەک کاتدا مانچستەر سیتی جێدەهێڵێت ئەویش لە ئەگەری رۆیشتنی پیپ
گواردیۆلا لە راهێنەرایەتی ئەو یانەیە بەڵام باس لەوە دەکرێت کە ئەو یاریزانە
ئارەزووی چوون بۆ بەرشەلۆنە دەکات.
خ . ک