PM:12:59:28/02/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس کێبڕکێی
گواستنەوەی گۆرێتسکا دەکات و چەند یاریزانێکی تریشی کردووەتە ئامانج.
دوای ئەوەی یانەی
بایرن میونشنی ئەڵمانی رایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لیۆ گۆرێتسکای یەکێک لە
ئەستێرەکانیان ریزەکانی یانەکەیان جێدەهێڵێت چەند یانەی خولە جیاوازەکان هەوڵی
گواستنەوەی دەدەن.
لە ماوەی
رابردووشدا باس لەوە دەکرا کە هەر سێ یانەی ئینتەر و ناپۆلی و میلانی ئیتاڵی گرنگی
بە گواستنەوەی ئەستێرە ئەڵمانیەکە دەدەن لەگەڵ یانەکانی ئارسناڵ و تۆتنهام.
رۆژنامەی لاگازێتا
دیللۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کێبڕکێی پەلکێش کردنی گۆرێتسکا چووەتە قۆناغێکی
گرنگەوە دوای ئەوەی یانەی یۆڤانتۆسیش هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هەمان یاریزان
دەستپێکرد.
لاگازێتا
نوسیویەتی، یانە ئیتاڵیەکە دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو شۆڕشێکی گەورە لە
پێکهاتەکەیاندا ئەنجامبدەن تا بتوانن لە وەرزی داهاتوودا بگەڕێنەوە سەر بردنەوەی
نازناوەکان.
دەشڵێت، جگە لە
گۆرێتسکا، خانمە پیرەکە چەند یاریزانێکی تریشی کردووەتە ئامانج کە ئەوانیش سێنسی
بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەی بۆرنمۆس و چێلێکی یاریزانی رۆما و شلاگەری لایپزیگ و
بێرناردۆ سیلڤا و فرانک کیسێن.
وە هەروەها
ئامانجیان نوێکردنەوەی چەندین ئەستێرەی یانەکەشیانە بەایبەت کینان یەڵدزی ئەستێرەی
تورکی و وێستۆن مەکینی و لوکا تێلین لەگەڵ دوسان ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری سڕبی.
خ . ک