بەرشەلۆنە بە یەک مەرج گرێبەستی راشفۆرد دەکاتە هەمیشەیی

AM:11:49:28/02/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بڕیاریداوە گرێبەستی راشفۆرد بکاتە هەمیشەیی ئەگەر مووچەکەی لەگەڵ یاساکانی لا لیگا بگونجێت.

مارکۆس راشفۆردی ئەستێرەی ئینگلیزی لە هاوینی ساڵی رابردوو بە شێوازی خواستن و بە گرێبەستی یەک وەرزی لەگەڵ مافی کڕینەوەی هەمیشەیی لە مان یونایتدەوە پەیوەندیکرد بە بەرشەلۆنەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە کە گرێبەستی مارکۆس راشفۆرد بکاتە هەمیشەیی بەڵام بە یەک مەرج.

موندۆ ئاماژەی بەوەداوە کە مەرجەکەی یانە کەتەلۆنیەکە ئەوەیە مووچەی راشفۆرد لەگەڵ یاساکانی خولی ئیسپانیا بگونجێت و ئەو یاریزانەش رازیبێت بە کەمکردنەوەی مووچەکەی.

رونیشیکردووەتەوە، گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەنها 30 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت بە قیستی سێ ساڵ بەشێوەیەک کە بەرشەلۆنە ساڵی 10 ملیۆن یۆرۆ بە مانچستەر یونایتد دەدات.

نوسیویەتی، بە دڵنیاییەوە ئەستێرە ئینگلیزیەکە هەست بە دڵخۆشی دەکات لە کامپ نۆ و وای دەبینێت لەگەڵ ئەو یانەیە گەڕاوەتەوە سەر ئاستە نایابەکەی و ئەوەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە بەردەوام بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکرێت.

خ . ک