PM:12:25:27/02/2026
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
محەمەد سەڵاح ئەگەر
نەچێتە خولی سعودیە ئەوا لە لیڤەرپوڵ دەمێنێتەوە بەهۆی شایستە داراییە
زۆرەکانیەوە.
لە چەند مانگی
رابردودا، رۆژنامەکان بەردەوام باسیان لەوە کردووە کە بارودۆخی محەمەد سەڵاحی
ئەستێرەی میسری لە یانەی لیڤەرپوڵ باش نییە بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ راهێنەر و
بەرپرسانی یانەکەی.
جگە لەوەش بەردەوام
ناوی ئەو یاریزانە بە خولی سعودیەوە بەستراوە بەتایبەت هەردوو یانەی هیلال و
ئیتیحاد کە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن و ئامادەن مووچەیەکی خەیاڵی پێشکەش بکەن.
پێگەی فوتبۆڵ
ئینسایدەری بەڕیتانی ئاشكرایکردووە، محەمەد سەڵاح بڕیاریداوە ئەگەر نەچێتە خولی
سعودیە ئەوا لە یانەی لیڤەرپوڵ بمێنێتەوە تا کاتی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی کە
هاوینی 2027ە.
پێگەکە نوسیویەتی،
هۆکاری ئەو بڕیارەی ئەستێرە میسڕیەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شایستەی دارایی زۆری
هەیە لە یانە ئینگلیزیەکە بەشێوەیەک کە هاوشێوەی ڤان دایک خاوەنی زۆرترین مووچەی
هەفتانەیە کە 400 هەزار پاوەندە جگە لەوەش بڕە پارەیەکی زۆر بەدەستدەهێنێت لە
پاداشتەکان و سپۆنسەر و مافی وێنەدا.
دەشڵێت، سەرەڕای
هەموو ئەمانە، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە بە هیچ شێوەیەک بێهیوا نابن لە
ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ محەمەد سەڵاح و خەونیان ئەوەیە بە درێسی یەکێک لە یانە
گەورەکانی وڵاتەکەیانەوە بیبینن.
خ . ک