AM:09:12:27/02/2026
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا
ریاڵ مەدرید بە جیاوازی 23 خاڵ لە بایرن میونشنی بردەوە و باناسیناکۆس بە پاریس
دۆڕا.
لە درێژەی
یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی میوانداری یانەی
بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد.
لە سەرەتای
یارییەکەوە یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە ئاستێکی سەرنجڕاکێشەوە دەستیان پێکرد و لە
سێ تایمی یەکەمدا توانیان بە جیاوازی 31 خاڵ پێش بکەون.
لە تایمی چوارەمدا
یاریزانانی بایرن هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و
سەرەنجام ریاڵ مەدرید یارییەکەی بە جیاوازی 23 خاڵ و بە ئەنجامی 93 بە 70 خاڵ
بردەوە.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی باناسیناکۆی یۆنانی رووبەڕووی پاریسی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی
99 بە 104 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، ڤالانسیاش بردنەوەی بەسەر باسکۆنیا بەدەستهێنا.
دوای ئەو
ئەنجامانە، ڤالانسیا چووە پلەی دووەمی ریزبەندی و ریاڵ مەدریدیش لە پلەی چوارەمدا
دەبینرێت، بایرن میونشن و پاریس لە پلەکانی 15 و 16ی ریزبەندیدان.
خ . ک