باسکەی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید بە باسکۆنیا دۆڕا و نازناوەکەی لەدەستدا

PM:02:24:23/02/2026

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە باسکۆنیا دۆڕا و بەدەستهێنانی نازناوەکەی لەدەستدا.

لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی باسکە، یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی باسکۆنیا یارییکرد.

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی هەردوولا کێبڕکێیەکی یەکتریان کرد و بە 26 خاڵ یەکسانبوون بەڵام ریاڵ مەدرید تایمی دووەمی بەجیاوازی پێنج خاڵ لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

دواتر یاریزانانی باسکۆنیا لە تایمەکانی سێیەم و چوارەمدا باشتر بوون و سەرەنجام توانیان یارییەکە بە جیاوازی 11 خاڵ و بە ئەنجامی 100 بە 89 خاڵ لە ریاڵ مەدرید ببەنەوە.

بەو ئەنجامەش، یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەی نازناوەکەی لەدەستدا و باسکۆنیاش بۆ حەوتەمین جار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

خ . ک