PM:01:44:20/02/2026
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی دەوحە
ئەلکاراز بە بردنەوە لە خاچانۆڤ گەیشتە پێش کۆتایی و سینەر ماڵئاواییکرد.
لە قۆناغی چارەکی
کۆتایی جامی دەوحە بۆ تێنسی سەرزەوی، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر کارین
خاچانۆڤی روسی یارییکرد.
یارییەکە لە
سەرەتاوە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی حەوت بە شەش
گێم لە سوودی خاچانۆڤ کۆتاییهات بەڵام ئەلکاراز بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم
ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و
یەکلاکەرەوەدا، ئەلکاراز باشتر بینرا و بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی
کۆتایی پێهێنا، سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و 27 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە
بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانیک سینەری ئیتاڵی لە ئەنجامێکی چاوەروان نەکراودا بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک
بەرامبەر دوو کۆمەڵە بە مێنچێکی چیکی دۆڕا، رۆبلێڤ و ئارسەر بردنەوەیان بەسەر
تیستیپاس و لیچکا بەدەستهێنا.
هەریەکە لە
ئەلکاراز و رۆبلێڤ و مێنچێک و ئارسەر گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە،
سینەر و خاچانۆڤ و تیستیپاس و لیچکا ماڵئاواییانکرد.
خ . ک