جامی باسکەی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید بە بردنەوە لە ئوێنکاخا گەیشتە پێش کۆتایی

PM:01:24:20/02/2026

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی باسکەی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە بردنەوە لە ئوێنکاخا گەیشتە پێش کۆتایی و ئەمشەو بەرشەلۆنە یاریی هەیە.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی باسکەی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر ئوێنکاخا یارییکرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە ئاستێکی نایابەوە دەستیان پێکرد و تایمەکانی یەکەم و دووەمیان بە جیاوازی 22 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

لە تایمەکانی سێیەم و چوارەمدا، یاریزانانی بەرامبەر ویستیان ئەنجامەکە پێچەوانە بکەنەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 100 بە 70 خاڵ لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات.

لە هەمان قۆناغ، یانەی ڤالانسیا میوانداری بادالۆنای کرد و بە جیاوازی 11 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئەمشەویش یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی مۆرکیا دەبێتەوە.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ڤالانسیا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی باسکەی ئیسپانیا مسۆگەر کرد و لەو قۆناغەدا رووبەرووی یەکدەبنەوە.

خ . ک