PM:11:52:16/02/2026
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیزاک دەستی بە راهێنانکردن بە تۆپەوە کردووە و
یانەی لیڤەرپوڵ و هەڵبژاردەی سویدیش هیوایان لەسەر هەڵچنیووە.
ئەلێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری ناوداری یانەی
لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی سوید، دوای چەندین مانگ دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانێکی سەخت،
لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان نزیک بووەتەوە.
ئەم یاریزانە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو
لە یاریی بەرامبەر تۆتنهام تووشی شکانی ئێسکی قاچی بوو، ئێستاش بەپێی میدیاکانی
سوید قۆناغەکانی چاکبوونەوەی بە سەرکەوتوویی بڕیوە و دەستی بە مەشقکردن بە تۆپ
کردووەتەوە.
گەڕانەوەی ئەم ئەستێرەیە تەنها بۆ لیڤەرپوول گرنگ
نییە، بەڵکو گراهام پاتەری راهێنەری هەڵبژاردەی سوید، ئاواتەخوازە بتوانێت لە
یاریی لوتکەی بەرامبەر ئۆکرانیا لە 26ی ئازاری 2026، سوود لە تواناکانی ئەم
هێرشبەرە وەربگرێت بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
ئیزاک پێش تووشبوونی بەو پێکانە، لە 16 یاریی
لیڤەرپوولدا سێ گۆڵی تۆمار کردبوو، ئێستاش دەستەی تەکنیکی هەردوو تیپەکە چاوەڕوانن
بە گەڕانەوەی ، هێزی هێرشبەرییان بۆ یارییە هەستیارەکانی کۆتایی وەرز زیاتر ببێت.