AM:12:34:12/02/2026
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پریمەر لیگ مان سیتی سێ خاڵی گرنگی کۆکردەوە و بە سێ گۆڵی خاوێن بردنەوەی بەسەر فولهام بەدەستهێنا.
لە یارییەکەی هەفتەی 26ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری فولهامی کرد.
تایمی یەکەم، سیتی یارییەکەی یەکلاکردەوە و توانی لە خولەکەکانی 24 و 30 و 39 سێ گۆڵ لە رێگەی سێمێنیۆ و ئۆریلی و هالاندەوە تۆماربکەن، نیوەی یەکەمیش بەو سێ گۆڵە لە سودی تیپەکەی گواردیۆلا کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، سیتی چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا و یارییەکەی لە سودی خۆی هێور کردەوە، بەمەش فولهام نەیتوانی ئەنجامەکە کەمبکاتەوە و هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی مانچستەر سیتی کۆتاییهای، بەم ئەنجامە سیتی لە پلەی دووەم مایەوە بە 53 خاڵ، فولهامیش پلەی 12ی گرتووە.