PM:03:06:08/02/2026
1400 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلیک واز لە راهێنەرایەتی
بەرشەلۆنە دەهێنێت ئەگەر لاپۆرتا وەک سەرۆکی یانەکە دیاری نەکرێتەوە.
رۆژنامەی مارکای
ئیسپانی لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویکردەوە، هانسی فلیکی راهێنەری یانەی
بەرشەلۆنە بیری لەوە کردووەتەوە واز لە راهێنەرایەتی یانەکەی بهێنێت.
مارکا
ئاشكرایکردووە، راهێنەرە ئەڵمانیەکە بڕیاریداوە دەست لەکارکێشانەوە لە
راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە پێشکەشی کارگیڕی یانەکەی بکات ئەگەر خوان لاپۆرتا وەک
سەرۆکی داهاتووی یانەکە دیاری نەکرێتەوە.
بڕیارە لە مانگی
سێی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە بەڕێوەبچێت کە خوان لاپۆرتا جارێکیتر
خۆی دەپاڵێوێت و لە ئێستاشدا ڤیکتۆر فۆنت گەورەترین رکابەریەتی.
ئەو رۆژنامە
ئیسپانیەکە دوپاتیکردووەتەوە، فلیک پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ لاپۆرتا و سەرجەم
بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە هەیە و ئامادەنییە لەگەڵ سەرۆک و ستافی نوێ کار بکات.
بە پێچەوانەشەوە
راهێنەرە ئەڵمانیەکە ئامادەدەبێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە نوێبکاتەوە
ئەگەر جارێکیتر خوان لاپۆرتا وەک سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە هەڵبژێردرایەوە.
خ . ک