باسکەی ئەوروپا.. بەرشەلۆنە بەجیاوازی شەش خاڵ لە باسکۆنیای بردەوە

PM:01:24:07/02/2026

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بەجیاوازی شەش خاڵ لە باسکۆنیای بردەوە و لیۆن بە میلانۆ دۆڕا.

لە درێژەی یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی باسکۆنیای هاونیشتمانی بووەوە.

یارییەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی کێبڕکێیەکی بەهێزی لە نێوان یاریزانانی هەردوو یانە بەخۆوە بینی و سەرەنجام بە جیاوازی شەش خاڵ و بە ئەنجامی 97 بە 91 خاڵ لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی میلانۆی ئیتاڵی رووبەڕووی لیۆن فلۆریانی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی 77 بە 76 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، بۆلۆنیا بە ئۆلۆمپیاکۆس دۆڕا.

دوای ئەو ئەنجامانە، ئۆڵۆمپیاکۆس چووە پلەی دووەمی ریزبەندی و بەرشەلۆنە لە پلەی چوارەمدا دەبینرێت، باسکۆنیاش دابەزی بۆ پلەی 16.

خ . ک