ریزبەندی نوێی تێنسی سەرزەوی بڵاوکرایەوە

PM:03:24:03/02/2026

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلکاراز پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزترکرد و سابالێنکاش لە پلەی یەکەمدا مایەوە.

رابیتەی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی، نوێترین ریزبەندی لەسەر هەردوو ئاستی کوڕان و کچان بڵاوکردەوە لە دوای تەواوبوونی پاڵەوانێتی ئوستراڵیای کراوە کە یەکێکە لە پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام.

لەسەر ئاستی کوڕان، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی دوای بردنەوەی نازناوی چامی ئوستراڵیا پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندیدا بەهێزتر کرد بەشێوەیەک کە ژمارەی خاڵەکانی بۆ 13 هەزار و 650 خاڵ زیادکرد.

یانیک سینەری ئیتاڵی لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدا ماوەتەوە بە کۆکردنەوەی 10 هەزار و 300 خاڵ بە جیاوازی زیاتر لە پێنج هەزار خاڵ لەگەڵ نۆڤاک جۆکۆڤیچ کە ئێستا لە پلەی سێیەمدایە.

هەریەکە لە ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی و لۆرینزۆ موسێتی ئیتاڵی و ئەلێکس دی مینۆری ئوستراڵی لە پلەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەمدان، تایلۆر فرێتزی ئەمریکیش دوو پلە هاتووەتە پێشەوە و ئێستا لە پلەی حەوتەمدایە.

لەسەر ئاستی کچانیش، ئارینا سابالێنکای بیلاروسی سەرەڕای شکستی لە یاریی کۆتایی جامی ئوسترالیا لە پێشەنگی ریزبەندیدا ماوەتەوە، ئیکا شیفۆنتیک و رایباکینا لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.

خ . ک