خولی ئەڵمانیا.. بایرن تووشی شکست بوو

PM:07:35:24/01/2026

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا ئۆکسبۆرگ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بایرن میونشنی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 19ی خوڵی ئەڵمانیا بایرن میونشن لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا میواندارییان لە ئۆکسبۆرگ کرد.

لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و توانیان لە خولەکی 23 لەرێگەی هێرکی ئیتۆ گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.

پاشان تیپی میوان هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی بایرن کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا ئۆکسبۆرگ باشتر بینران و توانیان لە خولەکی 75 لەرێگەی چاڤێس گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکەن.

پاشان تیپی میوان لەرێگەی هان نوح توانیان دووەم گۆڵ تۆماربکەن و بۆیەکەمینجار لە یارییەکەدا پێشکەوتن.

هەرچەندە بایرن بەردەوام هەوڵی دەدا ئەنجامە یەکسان بکاتەوە بەڵام سەرکەوتوونەبوون.

سەرئەنجام ئۆکسبۆرگ توانیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوە بەدەست بهێنن و سێ خاڵی گرنگ ببەنەوە و یانە باڤارییەکەش بۆجاری یەکەم لەم وەرزی بۆندسلیگا تووشی شکست هات.