PM:06:55:24/01/2026
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا رایگەیاند ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم یارییەکانە
و کارێکیش وتی پێویستە بەردەوامبن لەسەر ئەنجامە باشەکانیان.
میکێل ئارتێتا پیش ڕووبەرووبونەوەی مان یونایتد وتی
گیوکیرێس یاریزانێکی زۆرباشە و بەهەمان شێوەش گابرێل خیسۆس گەراوەتەوە و
سەلماندوویەتی شایستەی یارییکردنە.
وتیشی مانچستەر یونایتد لەگەڵ کارێک جیاوازن و لە یاریی
دێربی ئەوەمان بەڕوونی هەست پێکرد هەربۆیە ئەرکمان بەرامبەریان ئاسان نابێت.
راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە ئامانجی ئەوان
ڕوونە کە بردنەوەی سەرجەم یارییەکانە و بەم هۆکارەش دەتوانن نازناوەکان ببەنەوە.
لەلایەکیترەوە مایکل کارێک ئاماژەی بەوەکرد یاریی
رابردوو زۆرباش یارییمان کرد و پێویستە بەردەوامبین لەسەر ئەنجامە باشەکان لە
پێناو گەرانەوە مانیو بۆ ریزی گەورەکان و بەدەست هێنانی نازناوەکان.
کارێک ئەوەی ئاشکراکرد کە ئارسناڵ تیپێکی باشن و
راهێنەری باش و یاریزانی نایابیان هەیە هەربۆیە ئەرکیان بەرامبەرییان ئاسان نابێت.
راهێنەرە ئینگلزییەکە جەختی لەوەشکردەوە کە یاریزانی
باشی لەبەردەستە و پێویستە هەوڵ بدەن بەزووی تیپێکی یەکگرتوو دروست بکەن.