فلێک باسی کاتی گەرانەوەی گاڤی دەکات

PM:05:03:24/01/2026

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک رایگەیاند گاڤی بەم نزیکانە دەگەرێتەوە یاریگاکان و رکابەریکردن لەسەر نازناوی خولی ئیسپانیش بەردەوام دەبێت.

هانسی فلێک پیش ڕووبەڕووبوونەوەی ریاڵ ئۆڤیدۆ وتی کە بەلای منەوە کوبارسی یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی ئیسپانیا و شایستەی ستایشکردنە.

وتیشی دڵخۆشم بە گەرانەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ دڵنیام هاوکاری باشمان دەکات لە بردنەوەی یارییەکان.

هانسی فلێک جەختی لەوەکردەوە کە رکابەریکردن لەسەر نازناوی خولی ئیسپانیا بەم زوانە کۆتایی نایەت چونکە ریاڵ مەدریدیش وەک ئێمە دەیانەوێت نازناوەکە ببنەوە.

سەبارەت بە کاتی گەرانەوەی گاڤی وتی کە رۆژانە راهێنان دەکات و هەست بەباشی دەکات ئەگە هەیە بەمزوانە بگەرێتەوە.

فلێک ئەوەی ئاشکراکرد کە ریاڵ ئۆڤیدۆ تیپێکی باشن بەڵام لەناو یاریگای خۆیان یاریی دەکەن و نایانەوێت خاڵ لەدەست بەن.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە کۆتاییدا ستایشی ئاستی فێرمین لۆپێزی کردوو و وتی کە یاریزانێکی زۆرباشە و رۆژ بە رۆژ گەشەی زیاتر دەکات.