ئایا ئارنۆڵد لە دەرەوەی پلانەکانی ئەربێلوایە؟

AM:11:34:24/01/2026

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەربێلوا بە هیچ شێوەیەک ئارنۆڵدی نەکردووەتە دەرەوەی پلانەکانی و داوای رۆیشتنی لێ نەکردووە.

چەند رۆژنامەیەکی بەڕیتانی لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویانکردەوە کە ئەلڤارۆ ئەربێلوای راهێنەری ریاڵ مەدرید بە ئەلیکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری یانەکەی وتوە لە دەرەوەی پلانەکانیەتی و لە ئێستاوە بە دوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێت کە پەیوەندی پێوە بکات.

دوای چەند کاتژمێرێک، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکرد، بە هیچ شێوەیەک ئەربێلوا بە ئەستێرە ئینگلیزیەکەی نەوتوە ریزەکانی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت و ئەو بابەتە دوورە لە راستیەوە.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە، راهێنەری یانەی شاهانە بە ئارنۆڵدی وتوە کە بە خێرایی هەوڵی چاکبونەوە لە پێکانەکەی بدات تا بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان و وەک یاریزانی سەرەکی لە باڵی راستی بەرگری پشتی پێببەستێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید و تەنانەت راهێنەری یانەکەش متمانەی تەواویان بە تواناکانی یاریزانە ئینگلیزیەکە هەیە و دڵنیان کە دەتوانێت تا چەند ساڵێکیتر ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەکەیان پێشكەش بکات بەڵام ئێستا بەهۆی پێکانەوە ئاستی دابەزیوە و لە ماوەی داهاتوودا راهێنانی تایبەتی بۆ دیاریدەکەن تا بگەڕێتەوە سەر ئاستە نایابەکەی.

خ . ک