AM:11:00:24/01/2026
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چیڤۆ رایگەیاند
کاردانەوەی یاریزانەکانی سەرسامی کردووە و بەرپرسیاریەتی هەڵەکەی سۆمەریش لە ئەستۆ
دەگرێت.
کریستیان چیڤۆی
راهێنەری ئینتەر دوای بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر پیسا رایگەیاند، ئەوە هەڵەی یان
سۆمەری گۆڵپارێز نەبوو بەڵکو داواکاری منە کە داوای لێدەکەم بەو شێوەیە یارییبکات،
من ئەو بەرپرسیاریەتیە لە ئەستۆ دەگرم.
چیڤۆ دەڵێت،
گۆڕانکاری پێکردنی لویس هینریکی بە دی مارکۆ کارێکی ئاساییە چونکە یاریی 100 خولەک
دەخایەنێت و هەموو شتێک ئەگری رودانی هەیە، هینریکی یاریزانێکی گرنگی ئێمەیە و
دەبێت بەردەوام پشتگیری بکەین.
دەشڵێت، شانازی بە
یاریزانەکانمەوە دەکەم و کاردانەوەیان سەرسامی کردم، رۆحیەتێکی گەورەمان لە
یاریگادا پیشاندا، لە تایمی دووەم دەمانتوانی پێشتر گۆڵی چوارەم تۆماربکەین نەک بگاتە
10 خولەکی کۆتایی.
چیڤۆ وتی، ئیسپۆسیتۆ
یاریی لە دوایی یاریی باشتر دەبێت و بە پەرۆشیەکی زۆرەوە یارییدەکات، دەیەوێت
ئاستبەرزی خۆی بسەلمێنێت و بەردەوامیش هاوکاری هاوڕێکانی دەکات لە یاریگادا.
وتیشی، بەرپرسانی
یانەکە دەزانن من چیم دەوێت لە بازاڕی گواستنەوەدا و هیوادارم مێرکاتۆ بە خێرایی
تەواوبێت، ناتوانم باسی وردەکاری گرێبەستی نوێ بکەم چونکە ئەوە نهێنی ناو
یانەکەمانە.
خ . ک