ئینریکی: ئەوەی لە تواناماندا بوو کردمان

AM:10:26:24/01/2026

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رایگەیاند ئەوەی لە توانایاندا بووە کردویانە و دەبێت بەردەوام بن لە فشار کردنە سەر یانەی لانس.

لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان دوای بردنەوەیان لە ئۆکسێر و چوونە پێشەنگی ریزبەندی بەشێوەیەکی کاتی رایگەیاند، یاریزانەکانی کەمێک دەمارگیرن و زۆر ورد نین لە یاریگادا.

ئینریکی وتی، بە دڵنیاییەوە سەرجەم یاریزانەکانم وا هەست دەکەن مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە کاتێک وەرزی رابردووش تا ئەم کاتانە بارودۆخمان باش نەبوو بەڵام لە کۆتاییدا سەرجەم نازناوەکانمان بردەوە.

وتیشی، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە فشارێکی زۆر بکەینە سەر یانەی لانس لەپێناو پێشەنگی ریزبەندی، پێویستە سەرجەم یارییەکان ببەینەوە تا بەردەوام بین لەو ئامانجەمان.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشداریکردنی ئیبراهیم مبای لە هێڵی ناوەڕاست بڕیارێکی دروستبوو بەهۆی ئەوەی یاریزانانی ئەو هێڵەمان پێکانیان هەیە و نەیاندەتوانی بە سەرەکی یارییبکەن.

دوپاتیکردەوە کە ئەوەی لە توانایاندا بووە کردوویانە و بە چوار هێرشبەرەوە یارییان دەکرد ئەوەش هۆکاری ئەوە بوو کە نەیاندەتوانی بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگا بکەن.

خ . ک