ریاڵ مەدرید دانووستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینی خێراتر دەکات

PM:12:58:22/01/2026

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دانووستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینی خێراتر دەکات و پێرێز ئارەزووی مانەوەی یاریزانەکە دەکات.

ئامادەبوونی فێدریکۆ پێنا، بەڕێوبەری کارەکانی ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، مشتومڕی لەسەر داهاتووی ئەستێرەی مێرێنگێ دروستکرد.

گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت، ئەمەش لەکاتێکدایە هەندێکجار هەواڵەکان باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەن و هەندێکجاریش باس لە ئەگەری ڕۆیشتنی دەکەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، فێدریکۆ پێنا، بەڕێوبەری کارەکانی ڤینیسیۆس لە یارییەکەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە چامپیۆنزلیگ ئامادەبوو.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانەکەی بەڕێوبەری کاری ڤینی وەک نیشانەیەک لێکدراوەتەوە کە ڕەنگە بەم نزیکانە دانوستانەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی خێراتر ببن.

ڤینیسیۆس ناکۆکی لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری پێشووی هەبوو، ئەمەش وایکرد هەواڵی ڕۆشتنی بەخێرایی زیاد بکات، بەڵام دوای ڕۆشتنی ئەو راهێنەرە پێدەچێت ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بێت.

ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە بوونی پێنا لە یارییەکەی ڕیال مەدرید و مۆناکۆدا پێناچێت بەڕێکەوت بێت، بەڵام ڕەنگە لەبەر ئەوەی دانوستانەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووەم پێرێز دەیەوێت هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵەکە لە ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە، ئەو لەرووی کەسییەوە ڤینی خۆشدەوێت و ئارەزوو ناکات دەستبەرداری ببێت.