PM:11:46:20/01/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سلۆت دوپاتیکردەوە هیچ کێشەیەکی تایبەتی لەگەڵ
سەڵاح نییە و متمانەشی بە پرۆژەی تیپەکەی هەیە.
ئارنی سلوت، راهێنەری لیڤەرپوول، پێش
ڕووبەڕووبوونەوەی مارسیلیا لە چامپیۆنز لیگ، رایگەیاند کە کۆبۆنەوەی تیپەکەی دوای
یاری پێشوو بە سەرپەرشتی خۆی بووە نەک ڤان دایک و گفتوگۆیان لەسەر خاڵە
ئەرێنییەکان و باشترکردنی هەڵەکان کردووە.
سلوت
ئاشکرای کرد، کۆناتێ بەهۆی کێشەی خێزانییەوە گەشتی نەکردووە، بەڵام ستایشی ڤان
دایکی کرد کە گەیشتووەتە 350 یاری و سەرەڕای تەمەنی، هێشتا بە جەستەیەکی زۆر
چالاکەوە لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.
هەروەها راهێنەرەکەی رێدز دڵخۆشی خۆی بە
گەڕانەوەی محەمەد سەڵاح دەربڕی و وتی: بوونی ئەو بۆ دروستکردنی هەلی زیاتر و
گۆڵکردن زۆر گرنگە و هیچ کێشەیەکی تایبەتیم لەگەڵ سەڵاح نییە و تەنها لە چەند
یارییەکدا پشووم پێداوە.
سەبارەت بە مارسیلیا، سلوت ستایشی دی زێربی کرد و
بە یەکێک لە باشترینەکانی جیهانی ناوبرد.
هەروەها
لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی دەنگۆی جێگرتنەوەی لەلایەن چابی ئەلۆنسۆوە، بە
گاڵتەوە ئاماژەی بەوەکرد، ئەلۆنسۆ پەیوەندی پێوە نەکردووە و خۆی ماوەی 18 مانگە
لێرەیە و زۆر دڵخۆشە بە کارەکەی و سەرباری هەندێک ناڕەزایەتی هاندەران دوای
یەکسانبوونەکەی بێرنلی، متمانەی بە پڕۆژەکەی خۆی هەیە.