گواردیۆلا: دەبێت لە داهاتوو باشتر بین

AM:09:02:21/01/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە یارییەکی بەهێزیان ئەنجامداوە و دەبێت لە دوو یاری داهاتوویان ئاستیان باشتر بکەن.

پیپ گواردیۆلا دوای شکستی مانچستەر سیتی بەرامبەر یانەی بودۆ گلیمت وێڕای ستایشکردنی ئاستی تیپە نەرویجییەکە، جەختی لەوە کردەوە کە یارییەکە زۆر هاوسەنگ بووە و ئەوان هەوڵی دروستکردنی هەلیان داوە، بەڵام تۆمارکردنی دوو گۆڵی خێرا لەلایەن رکابەرەکەیانەوە هەموو شتێکی گۆڕی و نەیانتوانی بگەڕێنەوە ناو کەشی یارییەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە هەرگیز گلیمتی بە کەم سەیر نەکردووە و باش دەزانێت چ تیپێکی بەهێزن، بەتایبەت کە ئاستی وەرزی رابردوویانی بەتەواوی لە یادە.

پیپ هۆکاری سەرەکی شکستەکەشی بۆ پێکان و کەمیی یاریزان گەڕاندەوە، بەتایبەت نەبوونی ساڤینیۆ و جێرمی دۆکۆ لە باڵەکاندا کە کاریگەرییان لەسەر سەقامگیری تیپەکە هەبووە، هەروەها جەختیکردەوە، دەرکردنی ڕۆدری ئەرکەکەیانی قورستر کردووە.

لە کۆتاییدا باسی لەوەکرد کە دەبێت بۆ یارییەکانی داهاتوو بەرامبەر وۆڵڤز و گالاتاسەرای ئەم ڕەوتە بگۆڕن و ئاستیان باشتر بکەن.