PM:07:23:19/01/2026
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە ئەگەری رۆیشتنی پاکێتا وێستهام کۆڤاسیچ لە مان سیتی وەک شوێنگرەوەی دەگوازنەوە.
پاش ئەوەی ئەگەری پەیوەندیکردنی لۆکاس پاکێتا بە یانەی فلامینگۆی وڵاتەکەی بڵاو بووەتەوە هەربۆیە بەرپرسانی وێستهام بەدوای شوێنگرەوەی ئەو یاریزانەدا دەگەرێن.
رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە کە وێستهام ماتیۆ کۆڤاسیجیان لە مان سیتی بۆ جێگرەوەی پاکێتا دیاریی کردووە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە وێستهام ئامادەن لە بەرامبەر کڕینی ئەو یاریزانە زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مانچستەر سیتی بکەن.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی ناوەراستکارەکە بەردەوام تووشی پێکان دەبێت و لەهەمان کاتدا سیتی لەو پێگەیە رۆدری و نیکۆ گۆنزالێسی هەیە، هەربۆیە ئەگەر زۆرە لە ساتی پێشکەش کردنی ئۆفەری باش دەستبەرداری ببن.
ئەستێرە کرواتییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 90 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.