بەرشەلۆنە پاش فلێک کێ دەکەنە راهێنەر؟

AM:09:00:20/01/2026

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە ئامانجیانە بۆ پاش سەردەمی فلێک ئارتێتا یان ئینریکی بکەنە راهێنەری تیپەکەیان.

یانەی بەرشەلۆنە ئامانجیانە هانسی فلێک تاوەکوو کارەکانی بەرەوپێش دەچێت لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت بەڵام لە ئێستاشەوە ئامادەکاریی دەکەن بۆ قۆناغی دوای ئەو راهێنەرە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە خوان لاپۆرتای سەرۆکی تیپەکە و دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا ئامادەکاریی دەکەن بۆئەوەی لە پاش کۆتایی هاتنی سەردەمی فلێک راهێنەرێکی باش بۆ ئەرکی وەرگرتنی تیپەکەیان بدۆزنەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە تاوەکوو ئێستا دووناو لەسەر مێزی گفتوگۆی بەرپرسانی بلەوگرانا، هەیە کە برتین لە میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ و لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان.

لەلایەکیترەوە هۆکاری دیارییکردنی ئەو دوو راهێنەرە دەگەرێتەوە بۆئەوەی کە شێوازی یارییکردنیان لەگەڵ بەرشەلۆنە دەگونجێت و بڕوایان وایە دەتوانن درێژە پێدەری کارە باشەکانی هانسی فلێک ببن.