فلێک چی وت لەسەر بردنەوەکەی ریاڵ مەدرید؟

PM:11:33:17/01/2026

408 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک دوپاتیکردەوە گرنگی بە ئەنجامەکانی تیپەکانی دیکە نادات و تەنیا سەرنجی لەسەر بەرشەلۆنەیە و دەیانەوێت لە هەموو یارییەک بردنەوە بەدەستبهێنن.

پێش رووبەرووبوونەوەی ریاڵ سۆسیداد، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە وتی: ڕیاڵ سۆسیداد یەکێکە لەو تیپانەی باشترین تۆپی پێ لە ئیسپانیا پێشکەش دەکەن.

یاری کردن لە یاریگای ئەوان هەمیشە تاقیکردنەوەیەکی سەختە، ئەوان فشارێکی زۆر دەکەن و یاریزانی تەکنیکی بەهێزیان هەیە، بۆیە دەبێت لە بەرزترین ئاستی خۆماندا بین بۆ ئەوەی سێ خاڵەکە بەدەست بهێنیین.

وتیشی: ئەوەی بیەوێت بۆ بەرشەلۆنە یاریی بکات دەبێت لە سەدا سەد و بە دڵ ئەوەی بوێت، ئەگەر وا نەبێت ئەوە منیش ئەوم ناوێت، لامین و یاریزانە گەنجەکانی تر بەشێکی سەرەکین لە پلانەکانم، ئەوان وزەیەکی زۆرمان پێ دەبەخشن، لامین دەزانێت چۆن بڕیاری دروست بدات لە کاتە هەستیارەکاندا، بەڵام دەبێت بەردەوام بین لە پاراستنی و پەرەپێدانی ئاستی.

فلێک دەشڵێت: بردنەوە وەک کرێ وایە و دەبێت هەموو رۆژێک کرێکە بدەیت، ئێمە نامانەوێت تەنها ببەینەوە، بەڵکو دەمانەوێت بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش یاری بکەین.

سەبارەت بە ریاڵ مەدرید وتی: من سەیری ئەنجامی تیپەکانی تر ناکەم، تەنها سەرنجم لەسەر بەرشەلۆنەیە، ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە هەموو یارییەک ببەینەوە بۆ ئەوەی لە لوتکەدا بمێنینەوە، ئەوەی ڕکابەرەکانمان دەیکەن لە دەستی ئێمەدا نییە.