PM:10:40:17/01/2026
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە ساسولۆی بردەوە لە رکابەری
خولەکەدا مایەوە.
لە یارییەکی هەفتەی 21ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆیدا
میوانداری ساسولۆی کرد.
تایمی یەکەم، دوای تێپەڕینی حەوت خولەک یانەی خاوەن یاریگا بە گۆڵێکی
لۆبۆتگا پێشکەوت، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.
لە تایمی دووەمدا، تیپەکەی کۆنتی پشتی بە هێرشی پێچەوانە بەست، بەڵام نیەتوانی
هیچ گۆڵێک تۆماربکات، لە بەرامبەردا توانی پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەکەی خۆی بکات.
بەم شێوەیە
یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی ناپۆلی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی
کۆنتی بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ درێژەی بە رکابەری خولەکە دا و لە پلەی سێیەم
دەبیندرێت.