PM:09:32:17/01/2026
404 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەفریقا هەڵبژاردەی نەیجیریا بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە میسری بردەوە
و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
لە یاریی دیارییکردنی پلەی سێیەمی جامی ئەفریقا، هەردوو هەڵبژاردەی
نەیجیریا و میسر رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، میسر لە روی کۆنترۆڵی تۆپەوە باشتربوو، بەڵام بە گشتی ئاستی
هەردوو لا لە رووی هێرشبردنەوە لە یەکترەوە نزیکبوو، ئەو تایمەش بەبەێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان سیناریۆ درێژەی کێشا، بەڵام هەردوولا
بەهۆی ماندووبوونی زۆرەوە ئاستیان زیاتر هاوسەنگ بوو، بەم شێوەیە لەو تایمەش گۆڵ
تۆمار نەکرا.
بۆ دیارییکردنی براوە ناوبژیوان راستەوخۆ پەنایبردە بەر لێدانە
یەکلاکەرەوەکان، ئەوەی جێگای سەرنج بوو لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان محەمەد سەڵاح و عومەر
مەرموشی یاریزانی میسر نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
لە کۆتاییدا نەیجیریا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا
و ناوی خۆی لە پلەی سێیەمی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا جێگیرکرد.