PM:08:46:17/01/2026
272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی بردنەوەی بەسەر برێنتفۆرد بەدەستهێنا و لیڤەر
بەرامبەر بێرنلی یەکسانبوو.
لە یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە نێو یاریگای خۆی
میوانداری برێنتفۆردی کرد.
تایمی یەکەم، بلوز کۆنترۆڵی یاریگای گرتە دەست و لە خولەکی 26 جواو پیدرۆ
گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، فشارەکانی چێڵسی بۆ سەر گۆڵی یانەی میوان زیاتربوون و لە
خولەکی 76 کوڵ پاڵمەر گۆڵی دووەمی یانەکەی بەلێدانی سزا هێنایە بەرهەم، لە
بەرامبەردا برێنتفرۆرد هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی تیپەکی رۆسێنیۆر کۆتاییهات،
بەم ئەنجامە چێڵسی بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ خۆی لە پلەی شەشەم دەبینێتەوە و برێنتفۆرد
پلەی حەوتەمە.