باشترینەکانی مانگی 12ی پریمەر لیگ دیاریکران

PM:05:28:16/01/2026

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆنای ئێمری بە باشترین راهێنەری مانگی رابردووی پریمەر لیگ دیاریکرا و لیوین خەڵاتی باشترین یاریزانی پێبەخشرا.

پێگەی رابیتەی پریمەر لیگ بڵاویکردەوە، ئۆنای ئێمری راهێنەری یانەی ئەستۆن ڤێلا بە باشترین راهێنەری مانگی 12ی ساڵی 2025ی پریمەر لیگ دیاریکراوە و بووەتە براوەی خەڵاتەکە.

ئێمری کێبڕکێی خەڵاتی ئەو مانگەی لە چەند راهێنەرێکیتر تر بردووەتەوە کە ئەوانیش میکێل ئارتێتای ئارسناڵ و پیپ گواردیۆلای مانچستەر سیتی و دانێل فارکی لیدز یونایتد بوون.

ئەستۆن ڤێلا لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو شەش یاریی بە راهێنەرایەتی ئۆنای ئێمری ئەنجامدا، پێنج بردنەوەی بەدەستهێنا و لە یەک یارییشدا تووشی شکستهاتووە.

لەلایەکی ترەوە، ئاماژەیان بەوەداوە کە کالڤێرت لیوینی هێرشبەری یانەی لیدز یونایتد بە باشترین یاریزانی هەمان مانگی پریمەر لیگ دیاریکرا دوای ئەوەی لەو مانگەدا لە پێنج یاریی بۆ یانەکەی شەش گۆڵی تۆمارکردبوو.

لیوین کێبڕکێی خەڵاتی باشترین یاریزانی لە هەریەکە لە ئێرلینگ هالاند و رایان شەرقی و هوگۆ ئیکیتیکی و فیل فۆدین و مۆرگان رۆجەرز و واتکینز و ویلسۆن بردووەتەوە.

خ . ک