ئەلێگری: پێویستە لە بردنەوە بەردەوام بین

PM:02:55:16/01/2026

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری دوپاتیکردەوە دەبێت لە بردنەوە بەردەوام بن و کۆمۆش یانەیەکی تەکنیکی و بەهێزە.

ماسییمیلیانۆ ئەلێگری، راهێنەری میلان دوای بردنەوەیان بەرامبەر کۆمۆ، تیشکی خستە سەر بارودۆخی تیپەکەی و رکابەرییەکانی خولی ئیتالی و ڕایگەیاند، ئێستا ریزبەندی خولەکە بایەخێکی زۆری هەیە و پێویستە بەردەوام بن لە کۆکردنەوەی خاڵەکان و بردنەوەش لە کۆمۆ زۆر گرنگ بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تیپەکەی تا ئێستا 43 خاڵی کۆکردووەتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی لە پێشەنگی ریزبەندی نزیک ببنەوە، پێویستیان بە 40 خاڵی تری هاوشێوە هەیە، سەبارەت بە یارییەکەی کۆمۆش وتی: کۆمۆ تیپێکی تەکنیکی وردە، تۆپ بە باشی رادەگرن و گۆڵیان زۆر بە زەحمەت لێ دەکرێت، بۆیە دەبوو بە پلانێکی وردەوە رووبەڕوویان ببینەوە.

راهێنەرەکەی میلان ستایشی فۆڵکرۆگی هێرشبەری نوێی تیپەکەی کرد کە سەرەڕای پێکان لەسەر کورسی یەدەگ ئامادە بوو، و وتی: ئەو کوڕە خاوەن کەسایەتییەکی بەهێزە، پێی وتم کە راهاتووە بەم پێکانەوە یاری بکات و دەیەوێت هاوکاری تیپەکە بێت، ئەمەش نیشانەی دڵسۆزی ئەو یاریزانەیە.