PM:08:48:15/01/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
برونۆ لە مان یونایتد
بێزارە و بایرن رکابەری لەگەڵ نەسڕ و ئیتیحاد دەکات بۆ گواستنەوەی.
ڕۆژنامەنووس ئەکرەم کۆنر بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت
برۆنۆ فێرناندێز لەم هاوینەدا بە داهاتووی خۆی لەگەڵ مانچستەر یونایتددا بچێتەوە، چونکە
هەست بە بێزاری دەکات.
دووپاتیشی کردەوە کە، ئەو یاریزانە پورتوگالییە لە
گواستنەوەی زستانەی ئێستادا یانەی مانچستەر یونایتد جێناهێڵێت، بەڵام هاوینی
داهاتوو دۆخەکە هەڵدەسەنگێنێتەوە.
لە هەمان کاتدا بورنۆ پێی باشترە لە ئەگەری جێهێشتنی
شەیتانە سورەکان لە ئەوروپا بمێنێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا کە یانەکانی نەسڕ و
ئیتیحادی سعودی بە ئۆفەری موچەی ساڵانەی نزیکەی 37 ملیۆن پاوەند هەوڵی گواستنەوەی
دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستەکەی برۆنۆ لەگەڵ مانچستەر
یونایتد، بڕگەی ئازادکردنی بە بڕی 52 ملیۆن و 500 هەزار پاوەند لەخۆدەگرێت، کە
دەتوانرێت لەلایەن یانەکانی دەرەوەی خولی ئینگلیزییەوە چالاک بکرێت.
بەمەش یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەوڵەکانی چڕکردووەتە
بۆ خستنەڕووی پلانەکانی بە رووی ئەو ناوەڕاستکارە تەمەن 31 ساڵە، تاکو لە هاوینی داهاتوو
گرێبەستی لەگەڵدا بکات.