کارڤاخال دانیبەوەدانا ریاڵ مەدرید لە خراپترین دۆخیدایە

PM:01:25:15/01/2026

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارڤاخال دانیبەوەدانا ریاڵ مەدرید لە خراپترین دۆخیدایە و یاریزانەکانیشی بە بەرپرسی شکستەکەیان دانا.

دانی کارڤاخال، کاپتن و بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید، دوای ماڵئاواییکردنی کتوپڕ و شۆکهێنەری یانەکەی لە جامی شای ئیسپانیا، لێدوانێکی توندی دا کە گوزارشت بوو لە قەبارەی ئەو ئازار و تووڕەییەی لە ناو ژووری گۆڕینی جلوبەرگی یانە شاهانەکەدا هەیە.

کارڤاخال بە بوێرییەوە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی مارکا دانی بەوەدا نا کە یانەکە لە خراپترین دۆخی خۆیدایە و وتی: بە ڕاستگۆیی و بەداخەوە، ئێمە گەیشتووینەتە نزمترین ئاست بە شێوەیەکی تۆقێنەر و ناتوانرێت وێنەکە لەوە جوانتر بکرێت.

کارڤاخال بەرپرسیارێتی تەواوی شکستەکەی خستە ئەستۆی یاریزانەکان و ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت باجی ئەم دۆڕانە بدەن، چونکە لە کۆتاییدا ئەوان بەرپرسن لەوەی لە ناو یاریگادا روودەدات.

هەروەها بە تووڕەییەوە وتی: قبوڵکراو نییە یانەیەکی وەک ریاڵ مەدرید لەسەر دەستی تیپێکی پلە دوو بکرێتە دەرەوە و جەختی کردەوە کە لە بەیانییەوە کاتی رەخنەگرتنێکی توندە لە خودی خۆیان.

کارڤاخال پەیامێکی روونی ئاراستەی هاوڕێکانی کرد و باسی لەوەکرد پێویستە کارێکی زۆر زیاتر بکەن بۆ ئەوەی ڕکابەری لەسەر ئەو دوو پاڵەوانێتییەی کە ماوە بکەن و ئەوەی دەکرێت رزگاری بکەن.

لە کۆتاییشدا داوای لێبووردنی لە هاندەران کرد و دانی بەوەدا نا کە لە ئێستادا ئاستیان لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی ئەم یانە گەورەیەدا نییە، بەڵام بەڵێنی دا لە مانگەکانی داهاتوودا هەموو هەوڵێک بدەن بۆ گۆڕینی ئەم بارودۆخە.