PM:08:09:14/01/2026
388 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چابی ئەلۆنسۆ لەژێڕ
چاودێری یانەکانی مان سیتی و لیڤەرپوول و بایرن میونشندایە.
بە گوێرەی
زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، دوای دوورخرانەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی
ریاڵ مەدرید، چابی ئەلۆنسۆ لە لایەن یانە گەورەکانەوە گرنگی تەواوی پێدەدرێت.
ئاس باسی
لەوەکردووە، یانەکانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی و بایرن میونشنی
ئەڵمانی، چاودێری ئەلۆنسۆ دەکەن، ئەگەر چی خۆیان خاوەنی راهێنەرن لە ئیستادا.
سەرچاوەکە
ئاشکراییکردووە، مانەوەی گواردیۆلا لە مان سیتی گومانی لەسەرە، بەڵام ئارنی سلۆتی
راهێنەری لیڤەر لە هەر ساتێکدا ئەگەری دورخستنەوەی هەیە، سەبارەت بە کۆمپانی تا
ئێستا جێگیرترینیانە.
ئەلۆنسۆ دوای شەش
مانگ بەهۆی ئەنجامە خراپەکان کۆنترۆڵ نەکردنی ژووری جلگۆڕین لە راهێنەرایەتی ریاڵ
مەدرید دوورخرایەوە، راهێنەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ مێرەنگێ 24 بردنەوە و چوار
یەکسانبوون و شەش شکستی تۆمارکرد.