AM:10:36:14/01/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆسنێر رایگەیاند یاریزانی پێویستی لە بەردەستە بۆ
بردنەوەی نازناوەکان و ئارتێتاش وتی بۆ هەموو ڕووبەڕووبونەوەیەک ئامادەین.
لیام رۆسنێر پێش یارییەکەیان بەرامبەر بە ئارسناڵ وتی کە
ئاواتە خوازم بۆماوەی زیاتر لە شەش ساڵ لەم یانە بەردەوامبم و لەم ماوەیەش زۆرترین
نازناو بەدەست بهێنم.
وتیشی یاریزانەکانم ئاگادارکردووەتەوە کە لە هیچ پێگەیەک
کێشەمان نییە و دەتوانین نازناوەکان ببەینەوە.
رۆسنێر جەختی لەوەکردەوە کە هەموو یارییەک هەموو راهێنانێک
گرنگە بۆ ئێستاش یاریی ئارسناڵ گرنگترینە چونکە نزکترین ڕووبەرووبونەوەیە.
راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە ئارسناڵ تیپێکی زۆرباشن و
خاوەن راهێنەر و یاریزانی نایابن هەربۆیە ئەرکیان بەرامبەرییان ئاسان نابێت.
لەلایەکیترەوە میکێل ئارتێتا وتی کە لەماوەی شەش ساڵی
کارکردنی لەم تیپە زۆر شت فێربووە بەڵام هێشتا بەردەوامە لە فێربوون.
راهێنەرە ئیسپانییەکە جەختی لەوەکردەوە کە لە بارودۆخێکی
تەواو باشدان و بۆ هەموو ڕووبەڕوونەوەیەک ئامادەن.
وتیشی پێویستە یەکگرتویی تیپەکەمان بپارێزین و گرنگی
بەسەرجەم یاریزانەکان بدەین، چونکە لەئێستاوە تاوەکوو ماوەیەکی زۆر سێ رۆژ جارێک
یارییەک ئەنجام دەدەین.
ئارتێتا سەبارەت بە چارەنووسی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید ئەوەی
ئاشکراکرد کە نازانێت ئەلۆنسۆ خۆی وازی هێناوە یاخود بەبڕیاری کارگێری تیپەکەی
دەرکراوە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە گرنگە کە راهێنەرێکی نایابە و لەهەر شوێنێک بێت
دەتوانێت سەرکەوتووبێت.