کروس: ریاڵ مەدرید بە هەوڵی تاکەکەسی دەیتوانی کلاسیکۆ بباتەوە

PM:04:59:13/01/2026

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کروس دوپاتیکردەوە ریاڵ مەدرید دەیتوانی کلاسیکۆ لە بەرشەلۆنە بباتەوە ئەگەر سیستمێکی گونجاو پەیڕەو بکرایە.

کاردانەوەکان لەسەر شکستی یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بەرشەلۆنە بەردەوامی هەیە و تۆنی کروسی یاریزانی پێشووی یانەی شاهانە رایگەیاند، ئەگەر بتەوێت لە بەرشەلۆنە ببەیتەوە پێویستە ئاژاوەگێڕ و تاک لایەنە بیت لە یاریگادا.

کروس وتی، کاتێک وا لە یاریزانەکانت دەکەیت کە تەنها بیریان لای راکردن بێت لە یاریگادا ئەوا دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەیت هەموو یارییەک بدۆڕێنیت چونکە توانای جەستەییان بە خێرایی دادەبەزێت.

وتیشی، چابی ئەلۆنسۆ لە کلاسیکۆی خولی ئیسپانیا سەرکەوتوو بوو لە جێبەجێ کردنی پلانەکانی بەڵام لە جامی سوپەر بابەتەکە بە دڵی ئەو نەڕۆیشت و نەیتوانی کۆنترۆڵی یاریگا لە بەرشەلۆنە وەربگرێت.

دەشڵێت، ئەگەر بتەوێت بردنەوە بەسەر بەرشەلۆنە بەدەستبهێنێت پێویستت بە کوالێتی تاکەکەسی یاریزانەکانە کە خاڵی لاوازی ئەو یانەیە بزانن وەک ئەو دیمەنەی کە ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵی پێ تۆمارکرد.

رونیشیکردەوە، سەیری یاریزانانی بەرشەلۆنە بکەن لە یاریگادا کاتێک تۆپیان لا نییە دەجەنگن لەپێناو وەرگرتنەوەی لەم کاتەشدا ریاڵ مەدرید دەیتوانی ئەو هەلە بقۆزێتەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

خ . ک