جێگرەوەی ئەلۆنسۆ دیاریکرا

PM:09:24:12/01/2026

388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێوەیەکی فەرمی ئارڤالۆ ئاربێلوا وەک راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید دەستنیشانکرا و جێگای چابی ئەلۆنسۆ دەگرێتەوە.

یانەی ریاڵمەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە، کە ئەلڤارۆئاربێلوا وەک راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید دەستنیشانکردووە و شوێنی ئەلۆنسۆ دەگرێتەوە.

مێرێنگی لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردوە کە ئەربیلیوا ئەفسانەی تیپەکەیانە و هەموان دڵخۆش دەبن بەکارکردنی لەگەڵ تیپی یەکەم و دڵنیان دەتوانێت ئەنجامی باش تۆماربکات.

ئاربێلوا پێشتر وەک یاریزان یاریی بۆ ریاڵ مەدرید کردووە، هەروەها لە هاوینی 2018 وە راهێنەری تیپی لاوانی یانەی شاهانە دەست بەکاربووە.

ئەلڤارۆ ئەربیلوا تەمەنی 42 ساڵە و وەک راهێنەر سەرپەرشتی 47 یاریی تیپی کاستیای ریاڵ مەدریدی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 28 یاریدا بردنەوە بەدەست بهێنێت و لە 13 یاریی یەکسانبووە و شەش یاریشی بەشکست کۆتایی پێهێناوە.