لیڤەرپوڵ هەڕەشە لە محەمەد سەڵاح دەکات

PM:04:12:13/01/2026

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی لیڤەرپوڵ هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی محەمەد سەڵاح دەکەن ئەگەر کێشەکان چارەسەر نەبن.

دەیڤد ئۆرنستێنی رۆژنامەنووسی بەڕیتانی هەواڵێکی نوێی لەسەر داهاتووی محەمەد سەڵاح بڵاوکردەوە بەتایبەت دوای کێشەکانی چەند هەفتەی رابردووی لەگەڵ ئارنی سلۆتی راهێنەری یانەکەی.

ئەو رۆژنامەنووسە رایگەیاندووە، بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ پلانی ئەوەیان داڕشتووە رێز لە گرێبەستەکەی نێوانیان لەگەڵ محەمەد سەڵاح بگرن کە تا هاوینی 2027ە.

دوپاتیکردووەتەوە، لەناو یانە ئینگلیزیەکە بە هیچ شێوەیەک باس لەوە نەکراوە لە مێرکاتۆی زستانەی ئێستادا دەستبەرداری ئەستێرە میسریەکە ببن و مانەوەی لە یانەکەیاندا بە گرنگ دەزانن.

بەڵام ئەگەر محەمەد سەڵاح کێشەکانی لە ژووری جلگۆڕین بەتایبەت لەگەڵ سلۆتی راهێنەر چارەسەر نەکات ئەوا کارگێڕی یانەی لیڤەرپوڵ دەستبەجێ گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەیان هەڵدەوەشێننەوە و لە هاوینی ئەمساڵ دەستبەرداری دەبن.

لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، لە ئێستادا چەند یانەیەکی ئەوروپا و سعودییەکانیش چاودێری بارودۆخی هێرشبەرە میسریەکە دەکەن و ئەگەر لە یانە ئینگلیزیەکە رۆیشت هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێدەکەن.

خ . ک